فەرەنسا چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا دەخاتەڕوو

(0) / / ئەورووپا / فەرەنسا


Mar 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە دەیەم ساڵۆگەڕی قەیرانی سوریا سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە ئەو قەیرانە تەنیا بە ڕێگاچارەی سیاسی تەواو دەبێت.

ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە بۆنەی دەیەم ساڵۆگەڕی قەیرانی سوریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە کە دە ساڵ بەر لە ئێستا، گەلی سوریا بۆ ئازادی و مافەکانی خۆیان ڕاپەڕینیان کرد، ئێمە لە گەڵ ئەوان دەبین بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە مرۆڤدۆستانەکان، بەرگری لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی وەک تاکە ڕێگای کۆتایی هێنان بەم قەیرانە.

بەریتانیاش لە دەیەم ساڵۆگەڕی قەیرانی سوریا وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و 5 بەرپرسی دیکەی خستە ڕیزی سزاکانی خۆیەوە./.