وەزیری دەرەوەی نوێی فەرەنسا دەستنیشان کرا

(0) / / ئەورووپا / فەرەنسا گابرێل ئاتاڵ


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
فەرەنسا ئەندامێکی تەمەن 38 ساڵەی پەرلەمانی ئەورووپای وەک وەزیری دەرەوەی نوێ دەستنیشان کردووە.
سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی لە پاش دەستنیشانکردنی گابرێل ئاتاڵ وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە ئاشکرا کرد.
لە کابینەی نوێی فەرەنسا کەسێکی تەمەن 38 ساڵە بە ناوی ئستفان سیجورنی کە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپایە وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشان کراوە و دەبێتە جێگرەوەی کاترین کۆلۆنا.