ڕووسیا هۆشدارێکی نەوتی دەداتە وڵاتانی ئەورووپی

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکرانیا یەکێتی ئەورووپا


Jun 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە پلانێکی یەکێتی ئەورووپا بۆ کڕینی نەوتی ئەم وڵاتە هەرزانتر لە نرخی بازاڕ، وتی کە بڕیار نییە نەوت و سەرچاوەکانی وزەی خۆمان بە هەرزان بفرۆشین.

 دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە 2 ی حوزەیرانی 2022 وتی کە بڕیار نییە نەوت و سەرچاوەی وزەی خۆمان هەرزانفرۆش بکەین.

ئەمەش لە دوای ئاشکرابوونی پلانێکی یەکێتی ئەورووپا دێت بۆ کڕینی نەوتی ڕووسیا بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕەکانی جیهان.

ناوبراو وتی: سەرەڕای ئەو کێشە و گرفتانەی بە هۆی گەمارۆکانەوە هاتووەتە پێشەوە، هەموو شتێک لە بازاڕدا ڕێک دەکەوێت، ئەڵبەت ڕووسیا سەرچاوەکانی وزەی بە هەرزان نافرۆشێت.

پسکۆف وتی: ئەم هەلومەرجەش وەک گوشارێکە لە سەر ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا./.