دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئامارێکی ساڵی 2022 ی بڵاو کردەوە

(0) / / ئاسیا / دەزگای دژە تیرۆری عێراق


Jun 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ساڵی 2022 تا ئێستا 14 هەڵمەتی سەربازیی هەبووە کە بەو هۆیەوە 24 تیرۆریست کوژراون و 71 ی دیکەش دەستبەسەر کراون.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئاماری جالاکییەکانی مانگی کانوونی دووەمی 2022  تا ئێستای بڵاو کردەوە. بە پێی ئەو ئامارەش 14 هەڵمەتی تایبەتی سەربازی لە لایەن دژە تیرۆرەوە کراوە کە 24 تیرۆریست کوژراون و 71 ی دیکەش دەستبەسەر کراون.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە 5 مانگەی یەکەمی 2022، 29 حەشارگەی تیرۆریستانی لە ناو بردووە.

ئامارەکەش فەرمییە و لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانەوە تۆمار کراوە، هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی دەزگای دژە تیرۆریش بەڵگەی دەنگی و وێنەیی لە سەر چالاکییەکان هەیە./.