بارزانی: هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤێنی لە عێراقدا باڵادەستە

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە بۆنەی سی و سێهەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی مەسعود بارزانیدا هاتووە کە هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤێنی لە عێراقدا باڵادەستە.

ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی کە جێگەی شەرمێکی گەورەیە لە پاش تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو جینۆسایدەی لە دژی خەڵکی کوردستان کراوە، هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤێنی لە عێراقدا باڵادەستە و نکۆڵی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت./.