یەکێتی: دەنگ بە پرۆژەی ئاسایشی خۆراک دەدەین

(0) / / كوردستان / هەرێم کەمال ئاغا


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بە چەند هۆکارێک دەنگ بە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک دەدەن.

هەرێم کەمال ئاغا ڕایگەیاند کە سەرەڕای بوونی چەند تێبینییەک لە سەر پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک و بۆ گەشەپێدانی هەرێم و پارێزگاکان، دەنگ بە پرۆژەکە دەدەن.

ناوبراو وتی کە بە بۆچوونی ئێمە پرۆژەکە لە بەرژەوەندی هەژاران و فەرمانبەراندایە و دەبێتە هۆی دابەزاندنی نرخی خۆراک و دابینکردنی مادەکانی بەشەخۆراک و پارەی خوتیارانی هەرێم و عێراق و دامەزراندنی خاوەن بڕوانامەی باڵا و جێگیرکردنی گرێبەستەکان.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک بودجەی تایبەت بۆ توشبووانی شێرپەنجە و تالاسیمیا دابین دەکات، لە گەڵ پشتیوانی کەرتی کشتووکاڵ و کارەبا و سندۆقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکان./.