پەکەکە هەڕەشە دەکات

(0) / / كوردستان / پەکەکە پارتی مستەفا قەرەسوو


Jun 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای پەکەکە هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕ دەدات و دەڵێت کە ئەگەر ئەو هەنگاوانەی پارتی لە دژی ئەوان بەردەوام بێت، شەڕ لە هەموو ناوچەکانی گەریلا بڵاو دەبێتەوە.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە پارتی زیاتر بەشداری شەڕی تورکیا دەکات و ڕێگرە لە گەیشتنی چەک و تەقەمەنی بۆ ناوچەکانی گەریلا، پەیوەندی نێوان هێزەکانی گەریلا دەبڕێت و ڕێگری لە یارمەتیدانی هێزەکانی گەریلا دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا پارتی هەنگاوی دیکەی ناوە و هەوڵ دەدات هەندێک ناوچەی دەوروبەری گەریلا داگیر بکات و پشتگیریی بۆ تورکیا لە ئێستادا لەم ئاستەدایە.

قەرەسوو هۆشدارییدا کە ئەگەر هەنگاوەکانی پارتی بەردەوام بێت، شەڕ لە گەڵ ئەو حیزبە نەک تەنیا لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و هەفتانین، بەڵکوو لە سەرجەم ناوچەکانی گەریلا بڵاو دەبێتەوە./.