ئێران و ڤەنزولیا ڕێکەوتنی هاوکاری 20 ساڵەیان واژۆ کرد

(0) / / ئەمەریکا / ڕەئیسی نیکۆلاس مادۆرۆ


Jun 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڤەنزولیا ڕۆژی شەممە 11 ی حوزەیران لە تاران ڕێکەوتنی 20 ساڵەی هاوکاری هاوبەشیان واژۆ کرد.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەش و گشتگیری 20 ساڵەی نێوان هەر دوو وڵاتیان واژۆ کرد، ئەو ڕێکەوتنە هاوکاری هەر دوو وڵات لە زۆر بواری وەک سیاسی، ڕۆشنبیری، گەشتیاری، ئابوری، نەوت و پترۆکیمیا لە خۆ دەگرێت.

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا ڕۆژی هەینی 10 ی حوزەیران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە ناوبراو ڕۆژی شەممە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە بەڕێوەچوو.

ئەمە دووەم سەردانی سەرۆک کۆماری ڤەنزولیایە بۆ ئێران لە ساڵی 2016 تا ئێستا.

وەزیرانی دەرەوە، کشتووکاڵ، پەیوەندییەکان، زانست و تەکنۆلۆژیا، گواستنەوە و گەشتیاریی ڤەنزولیا لە ئەندامانی شاندەکەی مادۆرۆن بۆ تاران./.