قەیرانی سیاسی عێراق چووەتە قۆناغێکی نوێ و سەدر کشایەوە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Jun 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە نوێترین پێشهات و پاش تەلەفوونەکەی لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق کردووە کە دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.

لە نامەیەکدا لە ڕێگای سەرۆکی فراکسیۆنەکەیەوە لە پەرلەمانی عێراق، سەید موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارەکانی کردووە کە دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمان بکەن.

لە نامەکەی سەدردا هاتووە: سوپاسی پەرلەمانتارەکانم دەکەم کە زوو بە دەم داواکەمەوە هاتن و دەست لە کار کێشانەوەیان نووسی و واژۆیان کرد، ئێستاش داوایان لێدەکەم کە ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن.

ئەم بڕیارەی سەدر پاش ئەوە دێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11 ی حوزەیران بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ مەسعود بارزانی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراقی تاوتوێ کردووە./.