بەریتانیا لە سەر هەڵگیرسانی شەڕی سارد لە دژی چین هۆشداری دەدات

(0) / / ئەورووپا / بۆریس جۆنسۆن


Mar 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەرگریی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ چین کرد و وتی کە چین دووەم هێزی ئابوری جیهانە و ئەمەش بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە.

بۆریس جۆنسۆن لە میانەی وتارێکی لە پەرلەمانی بەریتانیا وتی کە لە پێداچوونەوە بە سیاسەتی ئەمنی، بەرگری و سیاسەتی دەرەوە، لەندەن تێڕوانینێکی ئەرێنیی بەرامبەر بە پەکین هەیە.

ناوبراو وتی کە ئەوانەی هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی سارد لە دژی چین دەدەن یان چاوەڕوان دەکەن کە ئێمە ئابوری خۆیان لە چین جیا بکەینەوە، تووشی هەڵەیەکی گەورە دەبن.

جۆنسۆن وتی کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی بەریتانیا لە گەڵ چین نزیکەی 81 ملیار پۆندە و دەبێت پەیوەندییەکی ڕوون و ڕاشکاوانەمان لە گەڵ ئەم وڵاتە هەبێت./.