پەرلەمانتارانی سەر بە کەتائیبی حزبوڵڵا دەستیان لە کار کێشایەوە
(0) /
دامەزراوەی سیاسیی " حرکە حقوق " سەر بە کەتائیبی حزبوڵڵا دەست لە کار کێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
حوسین موئنس سەرۆی ئەم جوڵانەوەیە کە وەک باڵی سیاسی کەتائیبی حزبوڵڵا ناوی دەبرێت، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە پرۆسەی سیاسی عێراق ڕوبەڕوی هەلومەرجێکی دژوار بووەتەوە کە ئەنجامی تێڕوانینە جیاجیاکانی لایەنە کاریگەرەکانە لە ڕەوتی ئیدارەدانی حکومەت.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەست لە کار کێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر، ڕایگەیاند کە پەرلەمانتارانی حرکە حقوق بە هەمان شێوە لە پەرلەمان دەکشێنەوە و شوێنی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر ناگرنەوە.
موئنس لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە جوڵانەوەکەی داوای پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بەهێز بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: