ئەڵمانیا: ڕووسیا برسێتی وەک چەکێک بەکار دێنێت
(0) /
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ڕووسیا برسێتی وەک چەکێکی شەڕ بەکار دێنێت و جیهان بە گشتی وەک بارمتەیەک دەبینێت.
ئاناڵنا بائربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە برسێتی وەک چەکێکی شەڕ و بەبارمتەگرتنی جیهان بەکار دێنێت.
ناوبراو وتی کە هەوڵ دەدەین ڕێگای دڵنیاکەرەوە بۆ گواستنەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بدۆزینەوە و وڵاتانی کاریگەر دەبێت لەم پێناوەدا یارمەتیدەر بن.
سەرەڕای ئەوەی کە ڕووسیا ئۆکرانیای بە تاوانباری سەرەکی هەناردەنەکردنی گەنم و دانەوێڵەکانی ئەم وڵاتە تۆماتبار کردووە، وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام ڕووسیایان وەک ڕێگر لە هەناردەی بەرهەمەکانی ئۆکرانیا و قەیرانی ئاسایشی خۆراک ناساندووە.
ڕووسیا و ئۆکرانیا پێکەوە بە گشتی یەک لە سەر سێی گەنمی جیهان دابین دەکەن./.
تێبينيێك بنێرە: