هەرێم و ناوەند لە کێبڕکێدان، شێخی ئەزهەر بانگهێشتی هەولێر کرا

(0) / / كوردستان / شێخی ئەزهەر


Mar 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق بانگهێشتنامەیەکی حکومەتی بەغدای گەیاندە شێخی ئەزهەر، وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستانیش هەمان بانگهێشتنامەی لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە ڕادەستی ئەو کرد.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی میسر بانگهێشتنامەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی گەیاندە شێخی ئەزهەر تا سەردانی هەولێر بکات.

شێخی ئەزهەر پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکات./.