یەکگرتووی ئیسلامی بۆ حکومەت: قبووڵکراو نییە

(0) / / كوردستان / یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆی دەستکاریکردنی بەرنامەی خوێندن و لادانی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی هۆشدارییدا و ڕایگەیاند کە دەستبردن بۆ ئەم بابەتە مەترسیدارە و قبووڵکراو نابێت.

سەلاحەدین بەهائەدین ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی لە سلێمانی وتی کە دەستبردن بۆ بابەتی دەستکاریکردنی بەرنامەی خوێندن و لادانی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی لە بەرنامەی خوێندن، مەترسیدارە لە سەر شوناس و پێناسەی ئائینی گەلەکەمان و قبووڵکراو نییە و هیوادارم دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕێگری لەو جۆرە پیلانە نابەرپرسانە بکەن کە سەرئێشەی زیاتر بۆ کۆمەڵگای کوردی درووست دەکات./.