یەکگرتووی ئیسلامی هەڵوێستی نوێی لە سەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / موسەننا ئەمین یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان


Mar 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە خاوەنی 4 کورسییە لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە بۆ دانیشتنەکەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەرکی دەستووری جێبەجێ دەکرێت.

موسەننا ئەمین ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هیچ بەرچاوڕوونییەک بۆ ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو لایەنی ڕکابەر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نییە و ئەگەرچی دەرفەتی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دراوە بەڵام نەگەیشتنە چارەسەرێک.

ناوبراو وتی کە کاری ڕاست ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان و بەرەوپێشچوونی پرۆسەکەیە.

موسەننا ئەمین سەبارەت بە هەڵوێستی یەکگرتووی ئیسلامیش وتی کە ئەگەرەکان لە بەردەمدا کراوەن بەڵام ئێمە جەخت لە سەر بەشداریکردن لە دانیشتنەکە دەکەینەوە وەک وەڵامێک بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی دەستووریی خۆمان./.