یەکگرتووی ئیسلامی هۆکاری ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتیی ئاشکرا کرد
(0) /
کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر دابەشکردنی دەسەڵات و داراییە.
سەڵاحەدین بابەکر لە میانەی بەشداریی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند کە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر دەسەڵات و داراییە و ئەگەر بەردەوامیش بێت ڕەنگە دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان ڕوو بدات.
ناوبراو وتی: پارتی و یەکێتی ناچارن ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن تا بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان نەگاتە دوو ئیدارەیی لە بەر ئەوەی کە خەڵک و لایەنە نێودەوڵەتییەکان دوو ئیدارەییان ناوێت.
ئەو بەرپرسەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وتی کە دواخستنی کاتی هەڵبژاردنەکان چارەسەری ناکۆکییەکان نییە و ئاڵۆزتریشی دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: