ئەو چوار وڵاتە عەرەبییە کە زیاترین چەکی جیهان دەکڕن؟

(0) / / ئاسیا / سعوودیە ئیمارات قەتەر


Jul 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

ناوی 4 وڵاتی عەرەبی لە ڕیزی ئەو 10 وڵاتەی جیهاندا هاتووە کە زیاترین کڕینی چەک و پێداویستی سەربازییان هەیە.

ئەو 4 وڵاتە یەک لە سەر چواری چەکی جیهان دەکڕن.

سعوودیە بە لە سەدا 11 لە پلەی دووەمی کڕینی چەکی جیهاندایە. پاشان ناوی میسر هاتووە بە لە سەدا 5.7 ی کڕینی چەک و پلەی سێهەمی جیهان.

قەتەر سێهەم وڵاتی عەرەبییە کە ناوی لەو ڕیزبەندییەدا هاتووە و لە سەدا 4.6 ی چەکی جیهان دەکڕێت، ئەم وڵاتەش پلەی شەشەمی جیهانی هەیە.

وڵاتی ئیمارات بە کڕینی لە سەدا 2.8 ی چەک، پلەی نۆیۆمی جیهانی هەیە.

ئەم 4 وڵاتە بە گشتی لە سەدا 24.1 ی هاوردەی چەکی جیهانیان تۆمار کردووە./.