بایدن پوتین بە بکوژ و تاوانبار ناو دەبات

(0) / / ئەمەریکا / ڤلادیمیر پوتین


Mar 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەرۆک کۆماری ڕووسیای بە بکوژ ناو برد و سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەشی لە سەر دۆسیەی دەستێوەردانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، وتی کە ڤلادیمیر پوتین دەبێت سزا بدرێت.

جۆ بایدن لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی abc نیوز وتی کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە هۆی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەبێت سزا بدرێت.

وتیشی کە لە سەر ئەم پرسە هۆشداریم بە پوتین داوە.

بایدن وتی: پوتین تاوانی ئەمە دەداتەوە، ئێمە پێکەوە وتووێژمان کردووە، پێم وت کە من دەتناسم، ئەگەر بۆم ڕوون ببێتەوە کە لە هەڵبژاردنەکاندا دەستێوەردانت هەبووە، بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئەگەر پوتین دەناسیت، ئایا بە ڕای تۆ بکوژە؟ وتی: پێم وایە./.