میسر سیاسەتێکی ناوچەیی ڕاگەیاند

(0) / / ئەفریقیا / میسر عەبدولفەتاح سیسی


Jul 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری میسر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات هەڵوێستێکی یەکگرتووی عەرەبی لە بەرامبەر کێشە و گرفتەکانی ناوچەکەدا هەبێت.

عەبدولفەتاح سیسی سەبارەت بە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی سەرکردەی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سعوودیە، وتی: وڵاتانی عەرەبی دەبێت بگەنە هەڵوێستێکی هاوبەش و یەکگرتوو لە بەرامبەر پرسەکانی ناوچەکە بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندییەکانی هەر وڵاتێک.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکانی لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لە چەند هەفتەی ڕابردوو لە سەر ئەم تەوەرە بووە.

سەرۆک کۆماری میسر وتی کە هەرچی ئێمە بەهێزتر بین دەتوانین ڕۆڵی زیاترمان لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەشی عەرەبیدا هەبێت./.