ئەو پەیامەی ئەمریکا بە نێچیرڤان بارزانیی گەیاندووە؟

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Jul 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا دەکات.

ئەمە پەیامێکی ڕوونی واشنتنە کە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیی باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر کرایەوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە واشنتن پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەیەوێت هەرێم لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا بمێنێتەوە./.