عێراق چەند بێکاری هەیە؟
(0) /
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رۆژی سێ شەممە 5 ی تەمموزی 2022 وێڕای بڵاوکردنەوەی ئاماری دانیشتووانی ئەم وڵاتە، ڕێژەی بێکاریشی بە لە سەدا 16.5 ڕاگەیاند.
خالید بەتاڵ وەزیری پلاندانانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا ڕایگەیاند کە ڕێژەی دانیشتووانی ژن و پیاو لەم وڵاتە یەکسان و لە سەدا 50 یە و کەسانی تەمەن 15 تا 24 ساڵیش لە سەدا 21 ی دانیشتووانی وڵات پێک دێنن و کەسانی سەروی 25 ساڵیش لە سەدا 43 ی دانیشتووانی عێراقیان هەیە.
ناوبراو ڕێژەی بێکاری عێراقی بە لە سەدا 16.5 ڕاگەیاند.
پێشتریش وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاندبوو کە یەک ملیۆن دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لەم وڵاتەدا بێکارن.
ئەیلولی ساڵی 2021 بانکی جیهان ڕێژەی بێکاریی لە عێراق بە لە سەدا 13.7 ڕاگەیاند و وەبیری هێنایەوە کە بەرزترین ڕێژەی بێکارییە لە ساڵی 1991 تا ئێستا./.
تێبينيێك بنێرە: