عەمار حەکیم: پێویست بە گۆڕانکاری ڕیشەیی ناکات
(0) /
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕایگەیاند کە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە حکومەتی ئێستای عێراق پێویست نییە.
سەید عەمار حەکیم لە وتاری تایبەت بە جەژنی قوربان وتی: پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری هاوسەنگی نیشتمانی، هاوتەریب لە گەڵ گەورەیی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوبەڕوی عێراق بوونەتەوە.
ناوبراو وتی: درووست نییە هەمووان لە حکومەتی نوێدا بەشداری بکەن، هەروەها درووستیش نییە کە هەمووان دەستبەرداری پشتیگرییەکانی حکومەت بن، دەبێت دەستەیەکی پەرلەمانیی پاڵپشت هەبێت و دەستەیەکی دیکەش چاودێریی بکات.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە هەروەها وتی: بەهێزنەکردنی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لە ناوخۆی پەرلەمانەوە، بیانوو دەدات بۆ گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ دەرەوەی پەرلەمان و خستنەڕووی وڵات بەرەو ئاڵۆزی و ناڕەزایی جەماوەری./.
تێبينيێك بنێرە: