هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ جوڵەی پێکراوە؟

(0) / / كوردستان / پێشمەرگە


Feb 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە هۆکاری جوڵاندنی هێزی پێشمەرگە بەرەو ناوچەکانی مەخمور لە بەر مەترسییەکانی داعش بووە.

فەریق جەمال ئیمینکی ڕایگەیاندووە کە بە بۆنەی جموجوڵەکانی ئەم دواییەی داعش لە مەخمور، گوێڕ و قەرەچۆغ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچانە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ناوچەکانی خانەقین و قەرەتەپە تا ڕۆژئاوای کەرکوک و مەخمور ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش بە هۆی بۆشایی ئەمنی زیاتر بووە.

ئیمینکی ڕاشیگەیاندووە کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە سەر پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.