یەکێتی: دادگا سکاڵاکەی لاهور شێخ جەنگی ڕەتکردووەتەوە
(0) /
سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دادگای کەرخی بەغدا سکاڵاکەی لاهور شێخ جەنگیی لە دژی بافڵ تاڵەبانی ڕەتکردووەتەوە.
دادگای کەرخی بەغدا سکاڵاکەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ڕەتکردووەتەوە.
سکاڵاکەش بە پاساوی پێشێلکردنی پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە بووە بەڵام ئەو سەرچاوەی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە لە لایەن دادگای کەرخەوە ڕەتکراوەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بە هۆی پرۆتۆکۆلە ئیداری و یاساییەکانەوە پێمان باش نەبووە کە زانیاریی لە سەر بڵاو بکەینەوە بەڵام بۆ ڕێگری لە هەر چەواشەکارییەک بڵاو کرایەوە./.
تێبينيێك بنێرە: