بارزانی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار چ بڕیارێکی داوە؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی ڕێبەر ئەحمەد


Jul 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بارزانی و ئەم حزبە بڕیاری کۆتایی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار داوە کە سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە نابێتەوە و ڕێبەر ئەحمەد تاکە کاندیدی پارتی و کوردە بۆ ئەو پۆستە.

شیروان دوبەردانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە لە کۆبوونەوە لە گەڵ بارزانی بڕیاری کۆتایی دراوە کە سیناریۆی ساڵی 2018 ی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق دووبارە نابێتەوە و کورد بە دوو کاندید ناچێتە پەرلەمان و ڕێبەر ئەحمەد تاکە کاندیدی پارتی و لایەنە کوردییەکانە.

ناوبراو وتی کە تا ئێستا پارتی و یەکێتی ئەو پۆستەیان یەکلایی نەکردووەتەوە و دەبێت یەکێتی ئەوە قبووڵ بکات کە پارتی زۆرینەیە و ئەو پۆستە بە مافی خۆی دەزانێت.

دوبەردانی وتی کە ئەگەر شێعەکان لە سەر پۆستی سەرۆک وەزیران بگەنە ڕێکەوتن، یەک کاتژمێر موڵەت بە لایەنە کوردییەکان بۆ ڕێکەوتن لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار نادەن./.