هەنگاریا بە هۆی کەمبوونی وزەوە باری نائاسایی ڕاگەیاند

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا هەنگاریا


Jul 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی هەنگاریا بە هۆی بەرفراوانتربوونی قەیرانی وزە و کاریگەری سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی مۆسکۆ، باری نائاسایی ڕاگەیاند.

حکومەتی هەنگاریا 13 ی تەمموزی 2022 بە هۆی کاریگەرییەکانی قەیرانی وزەوە باری نائاسایی ڕاگەیاند. یاریدەدەری ڤیکتۆر ئوربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند کە پێش هاتنی وەرزی زستانی ئەورووپا وەبەرهێنانی گازی ناوخۆیی زیاتر دەبێت.

ئەو بەرپرسەی هەنگاریا بە پێی ڕاگرتنی هەناردەی وزەی ڕووسیا بۆ یەکێتی ئەورووپا وتی کە ڕەنگە ئەورووپا بۆ پاییز و زستانی داهاتوو وزەی پێویستی نەبێت.

هەنگاریا وەبەرهێنانی گازی ناوخۆیی لە 1.5 بۆ 2 ملیار مەتری سێجا بەرز دەکاتەوە و یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 44 ی پاشەکەوتی گاز بۆ زستان ئامادە کراوە.

هەنگاریا بۆ هاوردەی گاز بە تەواوی پشت بە ڕووسیا دەبەستێت و دژایەتی خۆیی بۆ سزادانی ئەو وڵاتەش ڕاگەیاندووە./.