بایدن: دەبێت بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بگەڕێینەوە

(0) / / ئاسیا / جۆبایدن


Jul 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی میدیایەکی ئیسرائیلی وتی کە بەردەوام لەو بڕوایەدام کە دەبێت بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێینەوە.

جۆبایدن لە سەردانەکەیدا بۆ تەل ئەبیب وتی کە بڕوام بەوە هەیە دەبێت بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێینەوە.

ناوبراو بە کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە دۆخەکە لە ئێستادا لە دەستی ئێرانە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەڵامی ئەو پرسیارەش کە بۆ پێی وایە ڕێکەوتنی ناوەکی دەبێت زیندوو بکرێتەوە، وتی کە تەنیا شتێک کە لە ئێرانی ئێستا خەراپترە، ئێرانێکی خاوەن چەکی ناوەکییە.

بەرپرسانی باڵای ئێران بەردەوام ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە کە هەوڵی دەستخستنی چەکی ناوەکی بدەن./.