سەدر قسەی نوێی هەیە

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Jul 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە عێراق ناباتە پیلانێکی نوێ و وتی کە ئەگەر عێراقییەکان داوای چاکسازی بکەن پاڵپشتی لەوان دەکات.

سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 ی تەمموزی 2022 ڕایگەیاند کە نوێژی هەینی یەکگرتوو سبەی بەڕێوە دەچێت.

سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: نوێژی هەینی یەکگرتوو، ئەرکێکی ئائینییە و دەبێت پابەندی فەرمانەکان و ڕێنماییەکان بن، من هەوڵ دەدەم پێشنوێژی ئەو نوێژە بم، ئەگەریش نەکرا کەسێکی دیکە دەنێرم.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دەنگی نوێژی هەینی لە گەر ناڕەزایەتییەکی دیکە بەرزترە، ڕایگەیاند کە عێراق ناچێتە پیلانێکی دیکەوە، هەڵبژاردن لە ئەستۆی خەڵکە، من زیاتر پاڵپشتی لەوان دەکەن و لە ڕۆژانی داهاتوو ئەگەر بیانەوێت چاکسازی بکەن، لایەنگری ئەوان دەبم./.