تورکیا لە تارانەوە هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا دەدات

(0) / / ئەورووپا / ئەردۆغان پوتین


Jul 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت لە تاران لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆببێتەوە.

بڕیارە پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە 19 ی تەمموز بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی بەشدار لە ڕەوتی ئاستانە سەردانی ئێران بکات.

ئەردۆغان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەردەوام ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت لە کۆبوونەوەی لە گەڵ پوتین گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاشتی لە ئۆکرانیا مسۆگەر بکات./.