ئێران لە تارانەوە دژایەتی خۆیی بۆ هێرشی سەر سوریا بە ئەردۆغان ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jul 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری تورکیا و ڕێبەری باڵای ئێران لە تاران بەڕێوەچوو و لەو چاوپێکەوتنەدا هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا ئاشکرا بوو.

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی بە ڕاشکاوانە بە ئەردۆغانی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی دژی هێرشی تورکیایە بۆ سەر سوریا و وتی کە ئەو هێرشە لە زیانی تورکیا و لە بەرژەوەندی تیرۆریستان دەبێت.

ناوبراو وتی کە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا بۆ ئێران و تورکیا بابەتێکی گرنگە.

ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە و لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووە./.