خالید شوانی: کێشەکانی هەرێم لە بەغدا چارەسەر دەکرێن

(0) / / كوردستان / خالید شوانی


Jul 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ناوەند ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ حکومەتی ناوەند دەدات لە بەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترین شوێن بۆ چارەسەرکردنیان بەغدایە تا لە چوارچێوەی بنەما دەستووری و یاساییەکان کێشەکان چارەسەر بکرێن.

خالید شوانی لە وتارێکدا بە بۆنەی سێهەم ساڵی تەمەنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم وتی کە لە سەرەتای کابینەی نۆیەمەوە لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە ڕاسپێردراوین کە مەلەفی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند بگرینە ئەستۆ بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشە هەڵپەسێردراونە و ئەو مافە دەستوورییانەی هەرێمی کوردستان کە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی چەندین ساڵە بە بێ چارەسەر ماونەتەوە.

وتیشی کە هەوڵمان داوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵئ بە ئاراستەی ئاساییکردنەوە و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان بڕوات.

خالید شوانی وتی کە یەکەم مەلەف، دارایی و ئیستحقاقاتی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بووە و لە هەنگاوی دووەمدا مانگانەی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بووە کە وەک سلفەیەک بێت تا کاتی جێبەجێکردنی مادەی 10 و 11 ی یاسای بودجەی عێراق.

ئەو وەزیرەی حکومەتی هەرێم وتی کە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەند بەردەوامە و وتووێژ سەبارەت بە مەلەفی دارایی بەردەوامە و دانوستانەکان نەگەیشتووەتە بنبەست./.