سوپای سوریا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تورکیا سێ بارەگای لە ڕققە کردەوە

(0) / / ئاسیا / سوریا ڕووسیا


Jul 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوکات لە گەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشی سەر باکوری سوریا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق سێ بارەگای سەربازییان لە باکوری ئەم وڵاتە کردەوە.

لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی تورکیا، سوپای سوریا سەرقاڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆیە لە ناوچە سنورییەکان.

سوپای سوریا لە ناوچەی " التراوزیە " ی باکوری پارێزگای ڕققە سێ بارەگای نوێی کردووەتەوە کە لە نزیک ڕێگای نێودەوڵەتی ناسراون بە M4 کراونەتەوە

سوپای سوریا هەروەها هەوڵ دەدات بە کردنەوەی هەندێک پێویستی سەربازی بە سەر بەشێک لەم ڕێگایەدا زاڵ ببێت کە پارێزگاکانی حەسەکە و ڕققە پێکەوە دەبەستێتەوە.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ڕووسیا و سوریای دیمۆکراتیش لە گەڵ هێزەکانی سوپای سوریان./.