یەکێتی باس لە تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکات

(0) / / كوردستان / کاروان یاروەیس یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Jul 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆتایی ئەم هەفتەیە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی دێت.

کاروان یاروەیس ڕایگەیاند کە کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو عێراق پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە و پرۆسەی سیاسی جوڵەی گەورەی تێدەکەوێت.

ناوبراو وتی کە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی دێت./.