حەکیم لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ چی بۆ شیاع سودانی باس کردووە؟

(0) / / ئاسیا / سەید عەمار حەکیم


Jul 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە چاوپێکەوتنی محەممەد شیاع سودانی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە جەختیکردەوە کە ڕەوتەکەی بەشداری لە کابینەی نوێدا ناکات.

حەکیم بە شیاع سودانیی وتووە کە لە ئەگەری دەستپێکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، حکومەتێکی نیشتمانی و بەهێز بۆ بەکرداریکردنی داواکارییەکانی خەڵک پێک بهێندرێت.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاندووە کە دەبێت حکومەتی نوێ لە کەسانی شارەزا و شیاو و دەستپاک پێک بێت.

ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەکەی سەردانیکردنی مەیدانییان بۆ ناوچە جیاجیاکان و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانی خەڵک هەبێت و جۆربەجۆرکردنی داهات و بەهێزبوون لە ڕووی ئەمنییەوە وەک دوو کاری گرنگ دابنێت.

سەید عەمار حەکیم وێڕای ڕەتکردنەوەی حکومەت پشک پشکینە ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی دەرگای کراوە بە ڕووی هەموواندا بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پەیرەو بکرێت./.