ژنە موسڵمانێک بووە سەرۆکی تانزانیا

(0) / / ئەفریقیا / ئەفریقا


Mar 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە جۆن ماگوفولی سەرۆکی تانزانیا کۆچی دوایی کرد، سامیە حەسەن سلوحی بووە سەرۆکی ئەو وڵاتە، یەکەمجاریشە لە مێژووی ئەفریقادا کە ژنە موسڵمانێک دەبێتە سەرۆکی وڵاتێک.

سامیە حەسەن جێگری سەرۆکی تانزانیا بووە و بە پێی یاسای ئەو وڵاتە شوێنەکەیی گرتووەتەوە.

ناوبراو لە ساڵی 2015 تا ئێستا جێگری سەرۆکی تانزانیایە و بە پێی یاساش بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا دەمێنێتەوە.

تانزانیا وڵاتێکە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا کە لە باکورەوە هاوسنورە لە گەڵ وڵاتانی کنیا و ئۆگاندا و لە ڕۆژئاوا لە گەڵ وڵاتی ڕواندا و کۆماری کۆنگۆ و لە باشوریشەوە لە گەڵ وڵاتانی زامبیا، مالاوی و موزامبیک سنوری هاوبەشی هەیە./.