سەدر واز ناهێنێت و وەزیرەکەی هۆشداری دەدات

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Jul 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

بڵاوکەرەوەی هەڵوێستەکانی سەید موقتەدا سەدر بە ئاماژە بە پەیامی ڕووداوەکانی چوارشەممەی بەغدا هۆشداریی دایە لایەنە سیاسییەکان و دەزگای دادوەریی عێراق لە سەر بەردەوامی خۆپێشاندانەکان.

محەممەد ساڵح عێراقی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک وتەبێژی سەدر ناوی دەبرێت، لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە خۆپێشاندانەکانی چوارشەممە 27 ی تەمموزی بەغدا و چوونی خۆپێشاندەران بۆ هۆڵی پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی سەوز، وتی کە ئەو هەڵوێستەی خەڵک پیشاندەری پاڵپشتییە لە سەید موقتەدا سەدر.

ناوبراو خۆپێشاندانەکانی بە هۆکاری توڕەیی گەندەڵان ناو برد و جەختیکردەوە کە خۆپێشاندەرانی دوێنێ بەشێکی بچووک لە جەماوەی سەدر بوون و ئەگەر بە هەموو هێزێکەوە بێتە گۆڕەپانەکە کەس ناتوانێت ڕێگریی لێبکات.

محەممەد ساڵح عێراقی وتی کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق پەیامی خۆپێشاندانەکانیان وەرگرتووە.

وتیشی کە پێشتر ڕوبەڕوی دیکتاتۆریەت دەبووینەوە و ئەمڕۆش شەڕی دژ بە گەندەڵی دەکەین./.