واشنتن: پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پرسێکی ناوخۆییە
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پرسێکی ناوخۆییە و واشنتن لەم پرسەدا دەستێوەردانی نابێت.
ند پرایس وتی کە ئەمریکا لە گەڵ هاوبەشەکانی لە پەیوەندیدایە و ئامادەیە لە گەڵ هەر حکومەتێک کە گرنگی بە سەروەری و بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بدات هاوکاری بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد پشوودرێژ بن و لە خۆپێشاندانەکاندا لە هەر توندووتیژییەک دووربکەونەوە./.
تێبينيێك بنێرە: