پەرلەمانتارێکی ئێران: سەدر ڕۆژێک لە گەڵ سعوودیە و ڕۆژی دواتر لە گەڵ ئەم و ئەوە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارێکی ئێران لە کاردانەوەی بەرانبەر بە ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراق وتی کە موقتەدا سەدر دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە.

محەممەد ئیسماعیل کەوسەری کە نوێنەری تارانە لە پەرلەمانی ئێران، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای عێراق وتی کە دەبێت موقتەدا سەدر خۆی یەکلایی بکاتەوە، خەڵکی عێراق لەم جۆرە هەڵسووکەوتە ڕازی نین.

ناوبراو وتی کە سەدر ڕۆژێک لە گەڵ سعوودیەیە و ڕۆژی دواتر لە گەڵ ئەم و ئەو.

کەوسەری وتی کە خەڵکی عێراق دەیانەوێت ئەوانەی کاریگەرییان هەیە، ڕێگایەکی ڕوون و بەهێز بگرنەبەر و یەکگرتوویی خۆیان پیشان بدەن و دەسەڵاتێکی بەهێزیان هەبێت تا وڵاتەکەیان بتوانێت بە یەکپارچەیی بەڕێوە ببرێت نەک ئەوەی کە ئەم ئاڵۆزی و هەڵکشان و داکشانە هەبێت و هەر کەس بیەوێت ئەوی دیکە لە ناو ببات، ئەم دۆخە زیان بە عێراق دەگەێنێت و خەڵکیش لەم هەڵسووکەوتەی سەدر ڕازی نین.

ئەو پەرلەمانتارەی ئێران وتی کە ئەگەر سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی شێعەی عێراق یەکبگرن، بە دڵنیاییەوە کە حکومەتی نوێی ئەم وڵاتەش زووتر پێک دێت و ئەنجامەکەشی ئەوەیە کە خەڵک و وڵاتی عێراق قازانجیان پێ دەگات./.