پارتی لە سەر گۆڕینی دەستوور چی بە ڕەوتی سەدر ڕاگەیاندووە؟

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڤیان سەبری


Aug 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کەس دژی هەمواکردنەوەی دەستووری عێراق نییە بەڵام گۆڕینی دەستوور ڕێوشوێنی خۆیی هەیە.

ڤیان سەبری بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەیی ڕایگەیاند کە ئێمە دەمانەوێت کێشەکانی عێراق بە وتووێژ چارەسەر بکرێت.

ناوبراو وتی کە ئەگەر ڕەوشی عێراق بەم شێوەیە بەردەوام بێت، مەترسی پێکدادان هەیە.

ڤیان سەبری وتی کە هەندێک سووکایەتی لە نێو پەرلەمانی عێراق بینراوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی کە هەموارکردنەوەی دەستوور ڕێکاری یاسایی خۆیی هەیە، ئەوان دەیانەوێت سیستەمی حکومڕانی عێراق لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی بگۆڕن و پێویستە بە ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنەکان دەستوور هەموار بکرێتەوە نەک تەنیا بە قسەی لایەنێک دەستوور بگۆڕدرێت./.