سەدر لە سەر خۆپێشاندانەکانی بەغدا پێنج بڕیاری دەرکرد

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر ڕەوتی سەدر


Aug 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

ساڵح محەممەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە، پێنج بڕیاری سەرۆکی ڕەوتی سەدری سەبارەت بە خۆپێشاندانەکان ڕاگەیاند.

ناوبراو سەبارەت بە پەرلەمانی عێراق وتی کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ پەرلەمانی گەل گۆڕاوە.

پێنج بڕیارەکەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر بەم شێوازەیە:

چۆڵکردنی بینای پەرلەمان و بەردەوامیدان بە مانەوە لە دەوروبەری پەرلەمان، لە ماوەی 72 کاتژمێر لە پاش بڵاوبوونەوەی ئەم بڕیارە.

ئەگەر شوێنی دیکەش هەبێت کە پێویست بێت بۆ مانەوەی خۆپێشاندەران لە بەردەمی، ئەو کات ڕێنماییەکان بە پێی شوێنەکان دەردەکرێن.

هەمیشە مانەوەی خۆپێشاندەران زۆر گرنگە بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکان، هەر بۆیە گرنگە کە خۆپێشاندانەکان لە شێوەی قۆناغ ڕێکبخرێت.

ئەنجامدانی نوێژی یەکگرتووی هەینی بۆ نوێژی یەکگرتوو لە بەغدا، بابل، کوت، کەربەلا و نەجەف لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.

لە پرۆسەی پێکهێنانی لێژنەیەکداین لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان و ئاگاداربوون لە هەموو پێداویستییەکان./.