یەکێتی: ئامادەین بۆ دووبارەکردنەوەی سیناریۆی 2018
(0) /
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەم حزبە ئامادەیە بۆ دووبارەکردنەوەی سیناریۆی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڵام پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئامادە نییە.
بڵێسە جەبار فەرمان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە یەکێتی دانوستان و دانیشتنی لە گەڵ سەرجەم لایەنەکان پێ باشە بەڵام ڕەتکردنەوەی کەسی و بە شەخسیکردنی پۆستەکانی پێ باش نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەتا ئێستا بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و بۆ دووبارەکردنەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 ئامادەیە بەڵام پارتی ئامادە نییە بەو شێوەی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکرێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: