ئەو بڕیارەی لە کۆبوونەوەکەی بارزانی و تاڵەبانی دەرکراوە؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی بافڵ تاڵەبانی


Aug 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیار دراوە کار بکرێت بۆ یەک هەڵوێستی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕوبەڕوی عێراق و هەرێمی کوردستان بوونەتەوە.

ڕۆژی پێنج شەممە 4 ی ئاب، بافڵ تاڵەبانی سەردانی پیرمامی کرد و لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆبووە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، لەو کۆبوونەوەدا وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشهاتەکان و لە پێناو یەک خستنی نێوماڵی کوردی.

بڕیارە کۆبوونەوەکان بە مەبەستی یەکخستنی هەڵوێست و گوتاری سیاسیی کورد بەردەوام بێت./.