سەدر پەیامێکی نوێی دژی مالیکی بڵاو کردەوە
(0) /
وتارخوێنی نوێژی هەینی بەغدا و نوێنەری سەرۆکی ڕەوتی سەدر جارێکی دیکە داواکارییەکەی سەدری سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دووپات کردەوە.
موهەند موسەوی کە وتاری نوێژی هەینی 5 ی ئابی 2022 ی بەغدای پێشکەش کرد، ڕایگەیاند کە پرۆژەی چاکسازیی موقتەدا سەدر وەک خۆی دەمێنێتەوە، مەرجەعیەت دەرگای بە ڕووی لایەنە خۆسەپێنەکاندا داخستووە و ئەوەی شکستی هێنا نابێت جارێکی دیکە بۆ دەسەڵات بگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی کە عێراق بووەتە دیلی گەندەڵی و حکومەتە تەوافوقی و دابەشکارییەکان زیانێکی زۆریان بە سامانی عێراق گەیاندووە و خزمەتگوزارییەکان زۆر کەمن.
موسەوی هەروەها جەختی لە سەر پەیامەکەی پێشووی سەدر کردەوە بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە و وتی کە دەبێت عێراقییەکان پەلە بکەن لە گەڕان بە دوای چاکسازی و ئەم دەرفەتە لە دەست نەدەن./.
تێبينيێك بنێرە: