حەکیم داوای ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان لە کازمی دەکات

(0) / / ئاسیا / سەید عەمار حەکیم مستەفا کازمی


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە چاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق جەختی لە سەر بەردەوامی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ڕێزگرتن لە سەروەری ئەم وڵاتە کردەوە.

سەید عەمار حەکیم لە چاوپێکەوتنی مستەفا کازمی لە گەڵ ناوبراو، دوایین دۆخی عێراقی لە ڕووی سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی تاوتوێ کرد.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هاووڵاتیانی عێراق بە دوور لە ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان بن.

حەکیم وتی کە حکومەت دەبێت بۆ باشترکردنی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و جۆربەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات هەنگاو بنێت./.