سعوودیە: یەمەن بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی هێرش دەکاتە سەرمان

(0) / / ئاسیا / یەمەن


Mar 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە ئەو مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی کە لە یەمەنەوە هێرش دەکەنە سەر ئەم وڵاتە، ئێرانین.

عادل جۆبەیر بە کەناڵی عەرەب نیوزی ڕاگەیاندووە کە سەرجەم ئەو مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە ئێرانین کە لە یەمەنەوە هێرش دەکەنە سەر خاکی سعوودیە.

لێدوانەکەی وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی یەمەن چەندین هێرشی کردووەتە سەر پێگە هەستیارەکانی سعوودیە و بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە بە کردەوە لە پووچەڵکردنەوەی هێرشەکان بە لاوازی دەرکەوتووە./.