ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Aug 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد دەستێوەردان بکات بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند کە ناتوانێت لە پرسی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستێوەردانی هەبێت و میکانیزمەکانیش لە مادەی 64 ی دەستووردا هاتووە.

لە ڕاگەێندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقدا هاتووە کە پەرلەمان بە دەنگی زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی هەڵدەوەشێتەوە، ئەویش بە دوو بژاردە، یەکەمیان لە سەر داوای یەک لە سەر سێی ئەندامان و دووم لە سەر داوای سەرۆک وەزیران و ڕەزامەندی سەرۆک کۆمار.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە درووست نییە هیچ لایەنێک بۆ دۆخی چەقبەستووی سیاسی لە دەرەوەی دەستوور، چارەسەر بسەپێنێت./.