عەمار حەکیم بۆ سەردانی سعوودیەی کرد؟

(0) / / ئاسیا / سەید عەمار حەکیم


Aug 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق هۆکاری سەردانەکەی سەید عەمار حەکیمی بۆ وڵاتی سعوودیە ڕوونکردەوە.

محەممەد ئەلکاش لە سەرکردەکانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: سەردانەکەی سەید عەمار حەکیم بۆ سعوودیە هیچ پەیوەندییەکی بە دۆخی سیاسی عێراقەوە نییە لە بەر ئەوەی کە ئەو بابەتە ناوخۆییە و تەنیا پەیوەندیی بە عێراقەوە هەیە و عەمار حەکیمیش دژی هەر دەستێوەردانێکی دەرەکییە.

ئەلکاش وتی: ئەم سەردانە لە وەڵامی بانگهێشتکردنی مانگی ڕابردووی سعوودیە بۆ حەکیم کراوە و لە ڕاستیدا دۆخی سیاسی عێراق هۆکاری دواکەوتنی بووە.

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کە لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەشداریی کردبوو، ڕۆژی پێنج شەممە 18 ی ئابی 2022 بە سەردانێک گەیشتە سعوودیە و لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا./.