بە ئامادەبوونی ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە ئۆکرانیا بەڕێوەچوو

(0) / / ئەورووپا / زیلنسکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Aug 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێک گەیشتە ئۆکرانیا و وێڕای کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە گەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیش کرد.

کۆبوونەوەی سێقۆڵی کیێف بە ئامادەبوونی زیلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو.

دەوترێت کە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ گەیاندنی پێشنیاری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بووە./.