سەدر دەڵێت نان ناخۆم
(0) /
سەرۆکی ڕەوتی سەدر پاش ئەوەی کە وازهێنانی لە پرۆسەی سیاسی ڕاگەیاند، مانگرتنیشی لە خواردن ڕاگەیاندووە.
موقتەدا سەدر کە لەم ڕۆژانەدا تووشی شڵەژاوی و سەرلێشێواوی بووەتەوە و ئەمەش لە بڕیار و پەیامەکانیدا دیارە، مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە.
حەیدەر جەلیل جابری سەرۆکی فراکسیۆنی دەست لە کار کێشراوی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەدر تا ڕاگرتنی توندووتیژییەکان و بەکارهێنانی چەک لە مانگرتنەکەی بەردەوام دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: