کازمی دەستخۆشی لە سەدر دەکات
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارەکەی موقتەدا سەدری بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و مانگرتنەکانی بەغدا بە بەرزترین ئاستی نیشتمانی ناو برد.
مستەفا کازمی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە " وتەکەی سەماحەتی سەدر بەرپرسیاریەتییەکی ئەخلاقی و نیشتمانی گەروە بوو کە داوایکرد تواناکانی عێراق بپارێزرێت ".
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە " ئەو وتەیە کە ڕاگرتنی زمانی هەڵکشانی سیاسی و ئەمنی و دەستکردن بە وتووێژێکی بەرهەمداری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گرتبووە خۆی، بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیە کە سەماحەتی ئاماژەی بۆ کرد ".
تێبينيێك بنێرە: